38
زووم..
لە بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کوژرا.
سەڵاح ئەلبەردەوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس و خێزانەکەی لە بۆردومانێکی سوپای ئیسرئیل بۆ سەر خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە کوژران.
لە راگەیاندراوێکدا حەماس کوژرانی ئەلبەردەوی پشآتراستکژردەوە و رایگەیاند: لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لەکاتی نوێژدا کوژراون.
دوای نزیکەی دوو مانگ لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، رۆژی 18ی ئەم مانگە، بە پاساوی ئازادنەکردنی بارمتەکان، سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند و هێرشەکانی بۆ سەر غەزە دەستپێکردەوە.
لەو کاتەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی دەستپێکردووەتەوە، 10 بەرپسی حەماس لە هێرشەکاندان کوژراون. لەماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکی جەنگی غەزە زیاتر لە 49 هەزار 500 کەس لە کەرتەکە کوژراون.