39
زووم..
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی پێنج رۆژی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا زیاتر لە 21 هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و 185 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 6%زیادیکردووە.
حەسەن موئمنی بەرپرس لە پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت: ژمارەی کوژراوان لەسەر بنەمای ئاماری شوێنی رووداوەکە بووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەی کوژراوان ئەگەری زۆرە بەرز ببێتەوە و بگاتە 370 کەس.
ئێران یەکێک لە بەرزترین رێژەی قوربانیانی رێگاوبانی جیهانی هەیە و بە گوتەی سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی دادوەری، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن، بەڵام لە سەروبەندی ساڵی نوێ و رۆژانی جەژنی نەورۆزدا ئاماری رووداوەکان و گیانلەدەستدان زیاد دەکات.