35
زووم..
لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکان بە تۆمەتی تیرۆر و گەندەڵی، لە دادگا گوتە لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ وەرگیرا.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لەگەڵ 91 کەسی دیکە لە دادگای چەغڵەیان لە ئیستەنبوڵ گوتەیان لێوەرگیرا، بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، تائێستا دیارنییە ئیمامئۆغڵو ئازاد دەکرێت یاخود رەوانەى زیندان دەکرێت.
بە گوێرەى زانیارییەکان، 34 دادوەر ئامادەى دانیشتنەکەى ئیمامئۆغڵو بوون، چوار لەو دادوەرانە بۆ دۆسیەى تیرۆر و 30 دادوەرەکەی دیکەش بۆ دۆسیەى گەندەڵی.
لە رۆژی 19ى ئەم مانگەوە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ بەتۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستگیرکراوە، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و چوار رۆژە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەردەم گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ بەردەوامە بۆ پشتیوانیکردنی ئیمامئۆغڵو.