50
زووم..
هەسەدە رایگەیاند، سەرەڕای بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەکانی رۆژاڤای کوردستان بۆردومان و هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی رۆژاڤا بەردەوامبووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە راگەیەندراوێکیدا دەشڵێت، تورکیا بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی باشوری مەنبجیان کردووە و زیانی مادی بە ناوچەکە گەیاندووە.
دەشڵێت، لە گوندی ئیمامەی دێرحافر تورکیا بە سێ درۆنی خۆکوژی هێرشیکردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی هێزەکانیان، بەڵام تەنها زیانی مادی هەبووە، هەروەها لە نزیک پردی قەرهقۆزاق هێرشێکی گرووپەکانیان بۆ سەر خاڵێکی سەربازییان شکستپێهێناوە.