35
زووم..
میدیاکانی جەهەپە بڵاویان کردەوە ئێوارەى ئەمڕۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ دەبرێتە دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبوڵ بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر دۆسیەکەى.
بەگوێرەى هەواڵێکی کەناڵی خەڵک تی ڤی، ئەمڕۆ ئیمامئۆغڵو بە مەبەستی گوتە لێوەرگرتن لە دۆسیەکەى کە تۆمەتی تیرۆر خراوەتە پاڵی، براوەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی ئیستەنبوڵ، هێزێکی زۆریش لە دەوروبەری دادگا بڵاوەی پێکراوە.
هاوکات ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند میدیاکانی دەسەڵات وێنەى کەسێکیان لەگەڵ ئیمامئۆغڵو بڵاوکردۆتەوە گوایە دەستی لە گەندەڵیدا هەیە، بەڵام ئەو کەسە پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی ئاک پارتی کاری کردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵەوە نییە بەو هۆیەوە بەڵگەکان لەدژى ئیمامئۆغڵو ساختەن.