زووم..
ئامەد مەلازگرت فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا ناچاربووە هەندێک کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدات و لەئێستادا هێزەکانیان بۆ چەکدانان چاوەڕێی ئۆجالانن.
ئامەد مەلازگرت گوتی، گەر بڕیارێکی ستراتیژی وەک چەکدانان بدرێت، بێجگە لە ئۆجالان کەس ناتوانێت لەنێو پەکەکەدا ئەم بڕیارە بدات، بۆیە ئەگەر دەوڵەتی تورکیا جدییە و دەیەوێت ئاشتی لەنێوان کورد و تورک سەربگرێت، پێویستە هەنگاوی جدی بنێت. لەدەرەوەی ئەمە و تا ئۆجالان ئامادە نەبێت، هیچ کەسێک لەنێو کۆنگرە و لە دەرەوەی کۆنگرە ناتوانێت بڕیاری چەکدانان بۆ پەکەکە بدات یان پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
مەلازگرت هەروەها گوتیشی، زۆرێک لە جەنگاوەرانی فیدایی باوەڕیان بە ئۆجالان کردووە و هاتوونەتە چیاکان، بۆیەش تاکە کەس بتوانێت قەناعەتیان پێ بکات ئۆجالانە و دەبێت ئۆجالان بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت، تا ئۆجالان ئازاد نەبێت، گەلی کورد درێژە بە تێکۆشان دەدات.