31
ئەرجەنتین بەبێ لیۆنێل مێسى لە ئۆرۆگواى بردەوە و پێویستى بە تەنیا خاڵێک هەیە بۆ گەیشتن بە مۆندیالى 2026.
لە دوایین یارى گەڕى 13ى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەمریکاى باشور بۆ گەیشتن بە جامى جیهانى 2026، هەردوو هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى و ئەرجەنتین لە ئۆرۆگواى رووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئەرجەنتین، کە بەبێ مێسى یارى دەکرد، بە تاکە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە، تیاگۆ ئەلمادا لە خولەکى 68دا تۆماریکرد.
بەم بردنەوەىە ئەرجەنتین کۆى خاڵەکانى لە پێشەنگى ریزبەندى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشوور بۆ 28 خاڵ بەرزکردەوە و پێویستى بە تەنیا خاڵێک هەیە بۆ ئەوەى سەرکەوتن بۆ مۆندیالى 2026 مسۆگەر بکات.
ئەرجەنتین لە گەڕى 14دا میواندارى هەڵبژاردەى بەڕازیل دەکات، کە چوارشەممە کاتژمێر سێى بەیانى لە یاریگاى مۆنیمۆنتاڵ لە بۆینس ئایرسى پایتەخت بەڕێوەدەچێت.