زووم..
بڕیارە سبەینێ پارتی گەلی کۆماری چەهەپە، هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ کاندیدی سەرۆککۆماری پارتەکەى ئەنجامبدات.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، سبەینێ لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، 973 شارۆچکە پێنج هەزار و 600 سندوقی هەڵبژاردن دادەنرێت بۆ ئەوەى ئەندامانی جەهەپە دەنگ بە کاندیدی پارتەکەیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بدەن.
هەرچەندە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ وەک تاکە کاندیدی جەهەپە دەستنیشانکراوە و دەنگدەرانی پارتەکە دەنگی خۆیان بۆ ئەو تاکە کاندیدە بەکاردەهێنن.
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، سبەیمێ بەدەر لە ئەندامان و دەنگدەرانی پارتەکەی، لایەنگران و ئەندامانی پارتەکانی دیکەش دەتوانن بەشداری پرۆسەی دەنگدانەکە بکەن.
لە ماوەى رابردوودا، سەرۆکی جەهەپە چەندینجار بانگەوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردووە کە بڕیاروایە لە 2028ـدا ئەنجام بدرێت.