90
زووم..
لە دوای پشووەکانی جەژنی رەمەزان، گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانیدا دەکرێت.
سەرچاویەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی لەوبارەیەوە بە زوومی گوت، عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری ئێستا لە پۆستەکەی نامێنێت، عەمید نەوزاد لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لەسەر کورسییەکەی دادەنیشێت و وەکو بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆ دەستبەکاردەبێت.
عەمید ئاسۆ بەرێوەبەری هاتووچۆی سلیمانی بە زوومی گوت ، منیش تەنها لە میدیا و سۆشیال میدیاکانەوە بیستومە ، بێگومان هەموو بەرێوەبەرێکیش قابیلی گۆڕانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، چەند کەسێکی دیکە داوای وەرگرتنی پۆستەکەیان کردووە، بەڵام عەمید نەوزاد هەلی وەرگرتنی پۆستەکەی زیاترە.