31
زووم..
لە کۆتا رۆژى مامەڵەکان لە بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 71 دۆلار و 58 سەنت و خاوى تەکساسیش بۆ 67 دۆلار و 51 سەنت بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵیى رۆیتەرز، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى نوێى بەسەر کەرتى وزەى ئێراندا سەپاندووە، کە یەکەمجارە سزاکە راستەوخۆ پاڵاوگەیەکى چین دەگرێتەوە، هەروەها چەند قەوارە و کەشتییەکى دیکەى گوێزەرەوەى نەوتی ئێرانیشى بۆ چین سزادا، وەزارەتەکە دەڵێت، ئەم سزایە چوارەمین قۆناغى سزاکانى ئەمریکایە بۆسەر ئێران و لەچوارچێوەى سیاسەتى زۆرترین فشارى ئیدارەکەى ترەمپ دێت دژى ئێران کە دەیەوێت داهاتى نەوتى وڵاتەکە بگەیەنێتە سفر.
رۆیتەرز دەڵێت، بڕیارە نوێیەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت تا ناوەڕاستى ساڵى 2026 هۆکارێکى دیکەی بەرزبوونەوەی نرخى نەوتە.