72
زووم..
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەختیان لەسەر زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەژماری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ مایکل واڵتز هاوڕابوون لە سەر پێویستیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کردووە. هەروەها پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.