35
زووم
دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی پەروەردە، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە ئەو ئەرکانەی تا ئێستا وەزارەتەکە ئەنجامیداون بیانسپێرێت بە چەند ناوەندی دیکە.
ئیدارەدانی پێدانی قەرز و وەرگرتنەوەی لە خوێندکارانی دەستکورت و هەژار، داوە بە دەستەی کارگێڕیی پرۆژە بچووکەکان، هەروەها دابینکردنی خۆراکی رۆژانە و پێویستییەکانی خوێندکارانی خاوەن پێداویستیی تایبەتیشی داوە بە وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی.
بڕی ئەو پارەیەی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا، هەتا ساڵی 2023 وەک قەرز داویەتی بە خوێندکاران دەگاتە یەک ترلیۆن و 600 ملیار دۆلار، نزیکەی 44 ملیۆن خوێندکار لێی سوودمەندبوون.
لە دوو مانگی رابوردوودا، کە ترەمپ پۆستی سەرۆکایەتیی وەرگرتووە، پێداچونەوەی بە زۆر کەرتی حکومەتی وڵاتەکەیدا کردووە. دەستبردن بۆ وەزارەتی پەروەردە یەکێک بووە لە ئامانجە گەورەکانی.