28
زووم..
کۆمپانیاى نەوتی عێراق: غازی بەفیڕۆچوو بۆ بەرهەمێهانی کارەبا بەکاردەهێنرێتەوە
کۆمپانیاى نەوتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای میسانەوە دەستیانکردووە بە بەکارهێنانەوەی ئەو غازەی لە کێڵگە نەوتییەکان دەسوتێت، لەمەودا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستی ماڵان سودی لێوەردەگیرێت.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاى زەمانەوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، غازی هاوەڵی نەوت لە کێڵگەی حەلفایە لەبری بەفیڕۆچوون بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەکاردەهێنرێت.
غازی وشک بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا دەنێردرێت، غازى شلیشی لێ جیادەکەنەوە کە بۆ سوتەمەنیی ماڵان، پلان هەیە رۆژانە 20 تۆن غاز رادەستى فرۆشیارەکان بکرێت.
هەروەها لە کێڵگەى کەحلا رۆژانە هەزار و 200 تۆن غازی ماڵان و 15 هەزار بەرمیل پێکهاتەکانى نەوت بەرهەمدەهێنرێت.