87
مانشێتی رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ سێشەممە، 6ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- سوپای پاسدارانی ئێران، بەڵێنی “بێ رەحمی” بە خۆپیشاندەران دەدات
- پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، چاوەرێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادە
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا: گڵۆپی سەوزمان بۆ هەڵنەکراوە لەلایەن روسیا و ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی
سەباح
- هەوڵ هەیە بۆ زیندووکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق
- مادەی 140 زیندوو دەکرێتەوە، کورد پێشوازی لەو هەنگاوە دەکات، عەرەب و تورکمان توڕەن
- پەرلەمانی عێراق پێشنیاز دەکات، لە 2%ی بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا تەرخان بکرێت
عەرەب
- تۆڵە و تیرۆر و ململانێ لەسەر دەسەڵات هەیە، لە هەرێمی کوردستان
- رێککەوتنی نێوان سوپا و هێزە مەدەنیەکان لە سودان، کۆتایی بە قەیرانی سیاسی ناهێنێت
- سوپای جەزائیر ئەزموونی میسر دووبارە دەکاتەوە، هەژمونی سوپا لە نێو پایەکانی دەوڵەت زیاد دەکات
قودسی عەرەبی
- واشنتن نیگەرانە لە گرژییەکانی نێوان هەردوو حزبی تاڵەبانی و بارزانی
- شیوعیەکانی عێراق: ئیرادەی دەرەکی رۆڵی کاریگەری هەبووە لە پێکهێنانی حکومەتەکەی سودانی
- هەسەدە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە