زووم..
دوای شەڕ و پێکدادانێکی توند لە خەرتومی پایتەختی سودان، سوپای وڵاتەکە توانی کۆشکی کۆماری کۆنترۆڵ بکاتەوە کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە کۆنترۆڵکرابوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەلایەن هێزەکانی سوپای سودانەوە و تێکشکێنراون و بەناچاری بەرەو باشووری خەرتووم کشاونەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا پێکدادانی توند لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە چەندین ناوچەی خەرتوم روویداوە.
ئێستا بەشی باکوور و رۆژهەڵاتی سودان لەدەست سوپای سوداندایە و بەشێکی زۆری هەرێمی دارفۆر و باشووری وڵاتەکەش لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادایە.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ماوەی رابردوودا حکومەتێکی پێکهێنا بەڵام لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پێشوازی لێنەکرا و رەتکرایەوە.