26
زووم..
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان ئاماری ئەو کۆچبەرانەی بڵاوکردەوە، ساڵی رابردوو لە رێگای کۆچکردنیان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە ساڵی 2024ـدا لە تەواوی جیهان هەشت هەزار و 938 کەس لە ڕێگەی کۆچکردنیاندا بۆ وڵاتان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام رەنگە ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت، چونکە بەشێک لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تۆمار نەکراون.
رێکخراوەکە دەڵێت، زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە جیهاندا کارەساتێکی قبوڵنەکراوە و دەبێت رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.