32
زووم..
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند بەم هەلومەرجەى ئێستا پەکەکە ناتوانێت کۆنگرەى چەک دانان ببەستێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی مێدیا خەبەر، زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، لەپاش بانگەوازەکەى ئۆجالانەوە، پرۆسەکە چەقیبەستووە، سەرەڕای ئەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان زیادیانکردووە و تورکیا ئامادەنییە ئاگربەست رابگەیەنێت.
ئایدەر دەڵێت سێ هەفتە بەسەر بانگەوازەکەی ئۆجالان تێپەڕیوە، پێویستبوو هەلومەرجی ئۆجالان گۆڕانکاری بەسەردا بێت. لەکاتێکدا دەولەت باخچەلی دەیگوت ئۆجالان لە پەرلەمان گوتار پێشکەش بکات.
پێویست بوو لەم کاتەدا، دەرفەت زیاتر بە ئۆجالان بدرابایە، سەردانەکان زیاتربوونایە، نەک وەکو پێشوو گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان بەردەوامبێت، چونکە لەنێوان چوار دیواردا ئەم پڕۆسەیە پێشناکەوێت و هیچ گرەنتییەکی نییە.