31
زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی ژینگەدۆستی دانا، کە لە خۆڵوخاشاک وزەی کارەبا بەرهەمدەهێنێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژەکە دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایە لە رێگەی خۆڵوخاشاکەوە، وێستگەکە توانای بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبای دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی لەبارەی وێستگەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەنگاوە بێوێنەیە لە ناوچەکەدا و عێراق کار بۆ ئەوە دەکات سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا هەمەچەشن بکات.
سودانی گوتویەتی، لە بەغداد رۆژانە دە هەزار تۆن خۆڵوخاشاک فڕێدەدرێت، لەسەدا چلی بۆ بەکارهێنانەوە و بەرهەمهێنانی وزە گونجاوە.
هەروەها نمونەی ئەو پرۆژەیە لە پارێزگاکانی دیکەش جێبەجێدەکرێت.