36
زووم..
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئامەدی باکووری کوردستان زیاتر لە 650 رۆژنامەنووسیش لە ناوخۆی تورکیا و وڵاتانی دەرەوە رووماڵی یادەکە دەکەن.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئیلکە تی ڤی، رێوڕەسمی جەژنی نەورۆزی ئامەد لە پارکی نەورۆز سازدەکرێت کە رووبەرەکەى 136 هەزار مەترە و بۆ بەرزڕاگرتنى نەورۆز سێ تۆن دار دەسوتێنرێت.
لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە، 10 هەزار پۆلیس لە ئەرکدا دەبن بۆ چاودێریکردن و ئاسایشی رێوڕسمەکەی ئامەد.
هاوکات چەندین کەسایەتی سیاسیی و هونەرمەندی ناوداری باکووری کوردستان بەشداری رێوڕەسمی نەورزۆ دەکەن.
پێشتر هاوسەرۆکەکانی دەم پارتی رایانگەیاندبوو، چاوەڕێ دەکرێت لە نەورۆزی ئامەد پەیامێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە بەگرتەیی ڤیدۆیی یاخود بە خوێندنەوە بۆ رایگشتی گشتیی بڵاوبکرێتەوە.