34
زووم..
کەشناسیی هەرێمى کوردستان پێشبینیدەکات، شەپۆلی باران ئەمرۆش بەردەوامبێت، کەشوهەوا بەرەو سەرمای زیاتر بچێت.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینى کاریگەری شەپۆلەکە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆدا درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، لە ناوچەکانی دیکەش بەشێوەى پچرپچر باران دەبارێت.
ئێوارە کاریگەرى شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان تا درەنگی شەو بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ.
هەروەها کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی داهاتوو شەپۆلى بارانبارین بەردەوامبێت، پلەکانى گەرماش نۆ تا 11 پلەی سیلیزى نزمببنەوە.