33
زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەى دیدارەکانی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە، ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغێک خەریکە شەڕی 40 ساڵەی تورکیا و پەکەکە کۆتایی پێدێت.
ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێک لە ئەنقەرە گوتی، یەکێک لەو هەنگاوانەی ناویانە بۆ تورکیایەکی بێتیرۆر خەریکە دەگاتە ئەنجام، ئێستا لەگەڵ کورد لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ بهێنن، بە هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و هەنگاونان بۆ دانان و رادەستکردنی چەکەکانیان.
هەروەها ئەردۆغان دەڵێت، لەم پڕۆسەیەدا وەک دەسەڵات ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێکردووە، بەوەى رێگەیاندا دیدارەکان لەگەڵ ئیمراڵی سازبکرێت، تا گەیشتنە قۆناغی بانگەوازی ئاشتی، ئێستا کاتی ئەوەیە پەکەکە پابەندی بانگەوازی دامەزرێنەرەکەیان بن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان دابنێن.