زووم..
زوومی سۆران گواستییەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە هۆی وەرگەڕانی ئەمبوڵانسێک لەسەر رێگای مێرگەسور دکتۆرێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
هەرمێ نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسوور بە زوومی گوت، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی ناحیەی شێروان مەزن بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر و بەهۆی سەختی برینەکەی بە ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەی مێرگەسور بۆ نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر بەڕێکراوە.
هەرمێ نەقشبەندى گوتیشى: لەرێگای (گەلیێ ئەشکەفتێ)، کە دەکەوێتە سنوری قەزای مێرگەسوور ئەمبوڵانسەکە وەرگەڕاوە و پزیشکێک گیانى لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون.
هەروەها گوتى: پزیشکێک و یاریدەدەری پەرستارێکمان وەک تیم لەگەڵ ئەمبوڵانسەکە ناردووە تا چاودێری بارودۆخی تەندروستی بکەن، بەڵام لە رێگە ئەو رووداوە روویداوە و بەهۆیەوە پزیشکەکە گیانى لەدەستداوە، پەرستارەکە و دوو لە تیمى شۆفێرانیش برینداربوون.
باسى لەوەش کرد، رووداوەکە لە سەرەتادایە و بۆ بەدواداچوونى وردەکارییەکەى دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.