29
زووم..
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێویستە پەکەکە بە زوویی وادەی بەستنی کۆنگرەی چەکدانان رابگەیەنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
زەکی ئاکتورک، گوتەبێژى وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، پێویستە پەکەکە هەرچی زووە کۆنگرەی چەکدانان ببەستێک و بڕیار بدات تەواوی هێزە چەکدارەکانی کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دەشڵێت، دەبێت پەکەکە بەبێ مەرج چەک دابنێت و چەکەکان رادەست بکات.
لە ٢٧ى شوبات شاندی ئیمراڵی پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکەیان بۆ رایگشتی خوێندەوە، ئۆجالان داوای کرد پەکەکە کۆنگرەى خۆی ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
لەماوەى رابردووشدا بەرپرسانی پەکەکە رایانگەیاندووە بەبێ ئامادەبونی ئۆجالان ئامادە نین کۆنگرەى چەکدانان ببەستن.
gfx