28
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقییەوە نووسراوێكی فه‌رمییان ئاڕاستەکراوە، کە مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێبەجێبکرێت بە جۆرێک، کە حاجیانی سەروو تەمەن 70 ساڵ لە هەرێمی کوردستان لەسەدا حەوتی حاجیانی عێراق بن.
بەگوێرەی نووسراوەکە، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات كه ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، كه ده‌بێت تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بێت.