زیدان ئیقبال متمانەى بە هاوتیمەکانى لە هەڵبژاردەى عێراق هەیە و داواى پاڵپشتى تەواویش لە هاندەران دەکات.
پێش یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر کوەیت لە پاڵاوتنى مۆندیال، زیدان ئیقباڵى یاریزانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا گوتى: متمانەم بە هاوتیپەکانم هەیە و سەرنجمان لەسەر بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، هاوکات دەبێت چێژ لە یارییەکە وەربگرین و هاندەرەکانمان دڵخۆش بکەین.
ئیقباڵ ئاماژەى بەوەشکرد، 40 ساڵە سەرنەکەوتوون بۆ مۆندیال، ئەگەر متمانەیان بە خۆیان نەبێت فشار لەسەر خۆیان زیاتر دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ متمانەیەکی زۆریان هەیە، پێویستە هەر یارییەک بەجیا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و سەرنجیان لەسەر یارییەکەی کوەیت بێت.
باسى لەوەشکرد، لەگەڵ هەموو پاڵپشتییەکی هاندەراندایە، دەیانەوێت سەرکەون بۆ مۆندیال و دەڵێت: هیوادارم هاندانی هاندەران بەتەواوی بێت نەک تەنیا لەو کاتانەی تۆپمان لەلایە، خەونی سەرکەوتن تەنیا هی ئێمە نییە بەڵکو خەونی هەموو گەلی عێراقە.