111
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ سێشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا، لەژێر فشارى پەرلەنتارانى پارتى پارێزگاراندا لە بڕیارى دروستکردنى 300 هەزار خانوو لە وڵاتەکە پاشگەز دەبێتەوە
- یەکێتى کارمەندانى شەمەندەفەر لە بەریتانیا داواى مانگرتنى زیاتر دەکەن لە پشووەکانى سەرى ساڵدا
- ئۆکراین دوو هێرشى موشەکى دوورمەودا دەکاتە سەر دوو فڕۆکەخانەى جەنگى روسیا و دوو فڕۆکەى تێکشکاندووە
دەیلى تەلەگراف
- 10 هەزار نەخۆش لە بەریتانیا، کە داواى گۆڕینى جومگەى ئەژنۆیان بۆ کراوە، دەرکەوتووە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نابێت و دووجار زیان بە قاچیان دەگەیەنێت
- مانگرتنى کارمەندانى شەمەندەفەر و میترۆ لە بەریتانیا ئاڵۆزى زۆر دروستدەکات لە ئاهەنگەکانى سەرى ساڵدا
- ئیلۆن مەسک رەخنەى توند لە ترەمپ دەگرێت، بەهۆى ئەوەى بانگەشەى کردبوو تویتەر پێشتر چاوپۆشى کردووە لە کوڕەکەى بایدن لە بڵاوکردنەوەى دۆسێى سکاندەڵەکانى
تایمز
- شازادە مێگان، لە زنجیرە دۆکیۆمێنتارییەکى نێتفلێکسدا باسی ئەو “ئازارانە” دەکات، کە ژنێک توشى دەبێت بەهۆى تێکەڵبوونى بە خێزانى شاهانەى بەریتانیا
- پێنج ملیۆن کەس لە مانگى رابردوودا لە بەریتانیا نەیانتوانیوە سەردانى پزیشک بکەن، بەهۆى قەیرانى کەمی پزیشک لە وڵاتەکە
- چاوەڕوان دەکرێت ماکرۆن پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ پوتین ئەنجام بدات و داواى لێ بکات واز لە داگیرکارى ئۆکراین بهێنێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆى سنوردانانى نرخى وڵاتانى رۆژئاوا لەسەر نرخى نەوتى روسیا، قەرەباڵخییەکى زۆر لە کەناراوەکانى تورکیا دروستبووە بەهۆى زۆری کەشتییەکانى نەوت
- پەرستارانى بەریتانیا بەهۆى مانگرتنیان کەوتوونەتە نێوان دوو بەرداش، نازانن پێداویستى نەخۆش دابینبکەن یان پێداویستى خێزانەکانیان، بەهۆى کەمى موچە
- کەنەدا کەشتى زیاتر بۆ گەروى تایوان دەنێرێت، بۆئەوەى بیسەلمێنێت ئەو ئاوانەى چین بە مافى خۆى دەزانێت، ئاوى نێدەوڵەتین نەک چین