زووم..
شەوی رابردوو لە گوندێکی سنوری قەزای سەیدسادق، گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
زوومی سلێمانی گواستییەوە، گەنجێک کە ماوەیەکی زۆرە لە بەریتانیایە و سێ رۆژ دەبێت گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو لە گوندی گرێزە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دایک، باوک، دوو خوشک و برایەکی خۆی کوشت و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها لەو خێزانەدا دوو کوڕیان رزگاریان بووە، ئەوانیش لە ساتەوەختی رووداوەکەدا لەماڵ نەبوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، تەرمەکان شەوی رابردوو رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران و بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گرێزە بەخاکسپێردران.
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەمین رووداوی هاوشێوەیە لە هەرێمی کوردستان روودەدات کە بەهۆیەوە 10 کەس لە دوو خێزاندا کوژران، هەفتەی رابردوو لە هەولێر کەسێک کە پیشەی پزیشک بوو بە دەمانجە، خەسوو، خەزور، هاوسەر و خوشکێکی هاوسەرەکەی کوشت، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.