31
زووم..
هاوسەرۆکی بەرگریی ئیدارەی خۆسەر راگەیاند، تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا سەرجەم هێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە، پێویستە دەسەڵاتدارانی دیمەشق بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن، لەبەرئەوەی بۆردومانەکە هاوکات بووە لەگەڵ هەوڵەکانی هەسەدە و دیمەشق بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.
عیسمەت شێخ حەسەن هاوسەرۆکی دەستەی بەرگریی ئیدارەی خۆسەر بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتووە، ئەو کۆمەڵکوژییەی تورکیا لە دەوروبەری کۆبانێ ئەنجامیدا تاوانێکی دڕندانە و پێشێلکردنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و وڵانانی نێودەوڵەتی لە ئاستی بێدەنگن، چونکە لەنێوان گەورە و بچوکدا جیاوازی نەکردووە.