33
زووم..
شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، چوار چەکداری داعش لە سنووری پەڵکانە کەوتوونەتە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانەوە دووانیان کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی ورد لەبارەی جووڵەی چەکدارانی داعش لە پەڵکانە لە سنووری دوزخورماتوو، هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی پرۆسەکانی سەڵاحەدین بۆسەیەکی داناوە، چوار چەکداری داعش کەوتوونەتە بۆسەکەوە دووانیان کوژراون، کە یەکێکیان پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی پێوە بووە و خۆی تەقاندووەتەوە، دووانەکەی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو رووداوەش، بە بەکارهێنانی درۆن هەڵمەتێکی پشکنین و گەڕان لە ناوچەکە دەستپێکردووە.