46
زووم..
هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، سبەینێ لە رۆژاڤا بە بەشداری ئەنەکەسە و تەواوی لایەنە کوردییەکان کۆنگرەی کوردی بەڕێوەدەچێت.
پەروین یوسف هاوسەرۆکی پەیەدە لەو بارەیەوە بە شەرقلئەوسەتی گوتووە، بۆ چارەسەری ناکۆکی و ئاستەنگەکانی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە، گفتوگۆی قوڵکراوە، تەواوی پارتە کوردییەکانی رۆژاڤا نەخشە رێگایەکی هاوبەش بۆ کارکردنی داهاتوویان دادەڕێژن.
هاوکات سلێمان ئۆسۆ ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ئەنەکەسە دەڵێت، کەشی کۆبوونەوەکانی رابردوو ئەرێنی بوون، گفتوگۆ لەسەر دیدێکی سیاسیی هاوبەشی کوردی کراوە، هەروەها رێککەوتوون لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی هاوبەشی کوردی پێکبهێنرێت، ئیرادەیەکی روون لە هەردوولا هەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەیان پێیان سپێردرابوو.