زووم..
لە دوای 62 ساڵ، ئیدارەی ترەمپ بەشێکی بەرچاوی بەڵگەنامە نهێنیەکانی بڵاوکردەوە، کە پەیوەندییان بە تیرۆرکردنی سەرۆک جۆن ئێف کەنەدییەوە هەیە لە ساڵی 1963.
ئەم بەڵگانە نزیکەی دوو هەزار و 200 فایل لەخۆدەگرێت، کە کۆی گشتی زیاتر لە 63 هەزار لاپەڕەیە و ئێستا لە ماڵپەڕی ئەرشیفی نیشتمانی ئەمریکادا بەردەستە و تێڕوانینێکی نوێ لەبارەی لێکۆڵینەوەکان پێشکەش دەکات.
لە فایلەکاندا وردەکاری چالاکییەکانی لی هارڤی ئۆسڤاڵد، بکوژی کەنەدی دەخەنەڕوو، کە سەردانی باڵیۆزخانەی سۆڤیەت و کوبای کردووە لە مەکسیکۆ سیتی کەمێک پێش تیرۆرکردنەکە. لە یەکێک لە سەردانەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی سیخوڕیی سۆڤیەت قسەی کردووە.
ترامپ دوای دەستبەکاربوونی لە ساڵی 2017 فەرمانی بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانەی دەرکردبوو، بەڵام هاوشێوەی ئیدارەکانی پێشوو، هەندێک تۆمار بە هۆکاری ئاسایشی نیشتمانی راگیرابوون.