43
زووم..
لەپاش دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبوڵ، بەهای لیرەى تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە چوار هەزار و 400 لیرەی تورکی.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو وایکرد لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار بکات و لە یەک کاتژمێردا لە سەدا 18ی بەهاکەی لەدەستدا.
نرخی زێڕیش لە تورکیا بەرزبوەتەوە و گرامێک زێڕ گەیشتۆتە سێ هەزار و 965 لیرەى تورکی.
بە گوێرەى هەواڵەکە یەک یۆرۆ بەرامبەر بە 44 لیرە مامەڵەى پێوەدەکرێت. ئیندێکسی بۆرسەى ئیستانبوڵ بە رێژەى شەش پۆینت هەشت دابەزیوە.
پێش دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ هەزار و 680 لیرە بوو.