51
زووم..
دەستەی حەشدى شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە هێنانى چەک و کامێرای چاودێریی، ناوچە سنورییەکانی عێراقیان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵکردووە.
دەشڵێت، لە پارێزگای ئەنبار لەسەر سنووری سوریا، یەکەکانی لیوای 33ـی حەشدیان بە درێژای 12 کیلۆمەتر بڵاوکردووەتەوە.
دەستەکە هۆکاری ناردنی ئەو هێزانەی بۆ سەر سنووری عێراق باسنەکردووە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی گرژیی ناوچە سنوورییەکانى نێوان لوبنان-سوریاوە بێت، بەتایبەت لەدوای کوژرانی ئەبو خەدیجە جێگری والی عێراق و سوریا.
لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو، هێزەکانی عێراق بەردەوام لە خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ سوریا لە ئامادەباشیدان.