41
زووم..
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایانگەیاند، دەستبەسەرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ ئیدانە دەکەین و پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت.
تولای حاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پۆستەکەیدا رایگەیاندووە، دەستبەسەرکردنى سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ کە گەورەترین پارێزگای ئەم وڵاتەیە، رووداوێکی شەرمەزارییە کە سەدان ساڵ لەبیرناکرێت.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنی دەستبەسەراگرتنى سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ هێرشێکی روونە بۆ سەر دیموکراسی و ئیرادەی گەل.
بەکرهان دەشڵێت، ئێمە وەک دەم پارتی، بەردەوام دەبین لە دژی هەموو جۆرە فشارێک لەسەر سیاسەتی دیموکراسیی و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەستبەسەرکراون.