زووم..
گوتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند: لە رووداوەکانی پەیوەست بە رێوڕەسمی چوارشەممەسور لەو وڵاتە لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنها لە تارانی پایتەخت 450 کەسی برینداریش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
بەگوتەی بابەک یەکتاپرەست، لەم شەوەدا لە سەرانسەری ئێران زیاتر لە هەزار و 800 کەس لە رێوڕەسمەکاندا بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە 100 کەسیان ناچاربوون ئەندامێکی جەستەیان ببڕدرێن، 500 کەسیان برینداریی چاویان هەبووە و زیاتر لە 500 کەسیش سووتاوییان هەبووە.
گوتیشی: لە تاران چوار ئەمبولانس زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و لە خزمەتگوزاری دەرچوون و پێنج ئەمبولانس لە شارەکانی دیکەش لەکارخراون و کۆی گشتی ئەو ئەمبولانسانەی کە لەناوچوون گەیشتوونەتە نۆ ئەمبولانس.
بابەک یەکتاپەرەست بە جەختکردنەوە لەسەر زیادبوونی ژمارەی قوربانیان بەراورد بە ساڵی پێشوو، گوتی: لەسەدا 18ی بریندارانی ئەمساڵ “رێبوار” بوون.