زووم…
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
هەق و مافی ئیمامئۆغڵویان خوارد
هەنگاوێک لەدژى ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمار نرا.
بۆ رێگریی کردن لە کاندیدبوونی بۆ سەرۆککۆمار بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەى زانکۆی ئیمامئۆغڵو درا کە 35 ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆی ئیستانبوڵ بەدەستیهێناوە.
لە پاش بڕیارەکەى دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەکەی، ئیمامئۆغڵو رایگەیاند،
ئیتر لەم وڵاتە هەموو ماف و هەقێک لەژێر هەڕەشەدایە. تەنانەت ئەگەر هەیە ماڵوموڵکتان داگیربکرێت.

کۆرکوسوز
رۆژنامەنووسێکی ناوداری تورکیا بە مەرج لە دادگا ئازاد کرا
ئەجێ ئونار، خانمە بێژەر و رۆژنامەنووسی ناوداری تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە
دەستگیرکرا و برایە دادگا، لەپاش وەرگتنى گوتەکانی، دادگا بە مەرج ئەو رۆژنامەنووسەی ئازاد کردووە.
بە تۆمەتی سوکایەتی پێکردن بە دادگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت ئەو رۆژنامەنووسە
دۆسیەى لەسەر کراوەتەوە.
لەپاش ئازادکردنی ئەجێ ئونار رایگەیاند: رێگریی و فشارێکی زۆر لەسەر رۆژنامەنوسانی ئازاد هەیە، بەڵام ئێمە ناترسین لەوانەى پڕوپاگەندە و درۆ بەناوی ئێمەوە دەکەن و
داواکاری گشتیی لەدژى ئێمە دەجوڵێنن.

تورکیا
دەم پارتی: دەرفەت بدێت ئۆجالان پارتی سیاسیی دابمەزرێنێت
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، پێویستە لەم پرۆسەیەدا دەرفەت بدرێت عەبدوڵا ئۆجالان پارتی سیاسیی دابمەزرێنێت بۆئەوەى دەرفەتی زیاتری هەبێت
بەشداری کۆنگرەى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە بکات.
لە بەرامبەردا یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندووە، یاسای ئومێد بۆ ئۆجالان بابەتێک نییە گفتوگۆی لەسەر بکەین و گواستنەوەى ئۆجالان بۆ زیندانی ماڵیی
هیچ کات لە رۆژەڤماندا نەبووە.

ئەڤرەنسەل
حکومەت هەنگاو بنێت، ئەو کات پڕۆسەکە دەستپێدەکات
سەباحەت تونجەل سیاسەتکاری ناوداری باکووری کوردستان و هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند، پەکەکە بەئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەى ئۆجالانی داوەتەوە بۆ چەک دانان، ئێستا کاتی ئەوەیە
حکومەت هەنگاوی بەرپرسیارانە بنێت.
تونجەل گوتیشی، ئەگەر بێت و لەپاش نەورۆز حکومەت هەنگاوی کرداری بنێت،ئەوا دەکرێت بڵێین پڕۆسەی ئاشتی بە فەرمی دەستیپێکردووە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
پوتین ئاگربەستەکەی ترەمپی رەتکردەوە
لەپاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پوتین، روسیا ئامادەیی پیشانداوە هەندێک هێرش رابگرێت، بەڵام بەردەوامدەبێت لە ئەنجامدانی
پەلامارەکانی ناو بەرەکانی شەڕ و رووبەڕوووبونەوە.
لەپاش ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جدییانە کە لە نێوانی ئەو دوو سەرۆکەدا روویدا، پوتین پرۆژە پێشنیازکراوەکەی ترەمپی بۆ ئاگربەستی سی رۆژە رەتکردەوە. بەڵام ئامادەیی پیشانداوە 30 رۆژ ئاگربەست لەسەرناوەندەکانی وەبەرهێانی وزە و ژێرخانی ئابوریی ئۆکراین رابگرێت.
رێگەش نادەن بە هیچ جۆرێک باسی هێرش و پەلامارەکانی سەر ناوچەی دەریای رەش بکرێت. پوتین داواشی کردووە ئۆکراین بەرەو وڵاتانی رۆژئاواش نەخزێت و ئەو وڵاتانەش یارمەتییە سەربازیی و کارە هەواڵگرییەکانی خۆیان لەدەوری ئۆکراینکۆتایی پێبهێنن.
دەیلی ئێکسپرێس
لەپاش پەیوەندییە تەلەفۆنییە مێژووییەکەی لەگەڵ ترەمپدا، پوتین بە نیمچە ئاگربەستێک قایل بووە
هەردوولایەنی ئەمریکی و روسی بە نیمچەئاگربەستێک قایل بوون. ئەم دوو سەرکردەیە هەنگاوی یەکەمیان بەرەو گەیشتن بە ئاشتی
ناوە. پوتین بەڵێنیداوە بۆ ماوەی 30 رۆژ هیچ ناوەندێکی بەرهەمهێنانی وزەی ئۆکراینی نەگرێت بە ئامانج. بەڵام هیچ ئامادەنەبوون تەواوی شەڕەکە بۆ ماوەی 30 رۆژ رابگرن.
کێیە ستامەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشوازیی لەو پێشهاتە نوێیەی ناو ئەو رەوشەئاڵۆزەکرد و جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەو گفتوگۆیانە بگەن بە ئاستێک کە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و درێژخایەن بۆ ئۆکراین مسۆگەر بکەن.
فاینەنشیەڵ تایمز
غەزە کەوتەوە ناو شەڕ،هێرشەکانی ئیسرائیل ئاگربەستەکەیان کۆتاییپێهێنا
پاش ئەوەی کە دوێنێ ئیسرائیل چەندان هێرشی
چڕ و توندی بۆسەر چەند ئامانجێکی دیاریکراوی حەماس ئەنجامدا، جارێکی دیکە نەخۆشخانەیشەهیدانی ئەقسا پڕبۆوە لە شەهید و بریندار. ئەو هێرشانە کۆتاییان بە ئاگربەستێک هێنا،
کە دوو مانگی خایاند.
بەرپرسانی کەرتی تەندروستی لەو ناوچەیەیلەژێر کۆنترۆڵی دەستەڵاتی حەماسدایە دەڵێن، لەو هێڕشە نوێیەی دوێنێدا404 کەس
کوژراون و 526 کەسی دیکەش برینداربوون. لەپاش دەستپێکردنی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە،ئەو رووداوەی دوێنێ سەختترین وەڵام و هێرشی ئیسرائیل بووە بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی
حەماس.

ئۆرشەلیم پۆست
جارێ ئیسرائیل هێرشی زەمینی ناکات
لەماوەی تەنها 10 خولەکدا هەشتا ئامانج بۆردوومان کران، بەلایکەمەوە چوار لە سەرکردەکانی حەماس کوژراون.
بزووتنەوەکە دەڵێ، ژمارەی کوژراوانی خەڵکی غەزە گەیشتووە بە 400 کەس.
لە کاتژمێر 2:10 بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەداسوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیی توندیان کردە سەر ژمارەیەک لە سەرکردە ناوەندییەکانی حەماس و کەسایەتییە سیاسییە باڵاکانیان. بەڵام مەبەستیان نەبوو کەس لە سەرکردە سەربازییە باڵاکانی وەک محەمەد سنوار بگرن بە ئامانج، کە دەزانن شوێنی مانەوەکەی نزیکە، دەستیان پێیدەگات و دەشزانن بارمتەکانی ئیسرائیل لەلای ئەون.ئەو بۆردوومانانە کۆتاییان بە ئاگربەستێک هێنا، کە نزیکەی دوو مانگی خایاند. ئیسرائیل ئەگەرچی کاری زۆریشی لەسەر ئەوەکرد بتوانێت قۆناغی یەکەمی ئاگربەستە تێبپەڕێنێت بۆئەوەی قۆناغی دووەمی دەست پێبکات، بەڵام لەم کارەیدا سەرکەوتوو نەبوو.
رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقلئەوسەت
حەشدی شەعبی لە سنوورەکانى سوریا بڵاودەکرێتەوە
دەستەى حەشدى شەعبی رایدەگەیەنێ، هێزەکانیان لە حەوت خاڵی سنووری نێوان
عێراق و سوریا بڵاوە پێکردوە، هاوکات لەگەڵیشیدا بە هێنانى چەک و کامێرای چاودێرییناوچە سنورییەکانیان توندوتۆڵکردووە.
دەستەکە هۆکاری ناردنی ئەو هێزانەی باس نەکردوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی
ئەو گرژیی و ململانێیەوە بێت کە ناوچە سنوورییەکانى نێوان لوبنان-سوریا چەند رۆژێکەبەخۆیەوە دەبینێت.
سەباح
عێراق ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە دەکات
عێراق بە توندی ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە و شکاندنى رێکەوتنى ئاگربەستی کەرتەکە دەکات.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەنراوێکدا، هێرشەکانى ئیسرائیلی بە وەحشییانە وەسفکرد، کە تێیدا زیاتر لە 400 کەس کوژران و زیاتر لە 560 کەسی دیکە بریندار بوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنى و بێچەک بوون.

عەرەبی جەدید
وەزیرە توندڕەوەکە بۆ جەنگ گەڕایەوە
“ئەمە هەنگاوەدروست و ئەخلاقییەکەیە”، ئەمە گوتەى ئیتمار بن غەفیر، سەرۆکى پارتى هێزی ئیسرائیلە
لەکاتى گەڕانەوەیدا بۆ کابینەکەى حکومەتەکەى بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل،کە بەهۆی رێککەوتنى ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماسەوە دەستى لە پۆستى وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل کێشایەوە.
بن غەفیر یەکێکە لە کەسایەتى و بەرپرسە توندڕەوەکانى ئیسرائیل، ئەو بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ وەستانى جەنگ و ئاگربەستەکەدا نەبوو، داوای بەتەواوەتى لەناوبردنى بزووتنەوەى حەماسی لەکەرتى غەزە دەکرد، ئێستا کە ئیسرائیل دەستى کردووەتەوە بە جەنگ
و ئاگربەستەکەى شکاند، بن غەفیر گەڕایەوە بۆ پۆستەکەى.

ئەلعەرەب
سەرۆکی میسر ستەم لە هونەر و راگەیاندن دەکات
عەبدولفەتاح سیسیی سەرۆکی میسر بەردێکی قورسی هاویشتووەتە ناو گۆمی راگەیاندن و کاری هونەریی درامییەوە، گوتویەتی خۆی لە سەیرکردنی هەندێک لەوبابەتانە لادەدات،کە نمایش دەکرێن، لەبەرئەوەی ئەو بابەتانە کاریگەریی نەرێنی دەخەنەسەر ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و رایەڵی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. بەڵام بابەتی باشی و جدیی دیکەش هەن، کە قسەوباس لەسەر بابەت و رەوشە زیندوو و چالاکەکانی ناو کۆمەڵگە دەجووڵێنن و پەیامی ئەرێنییان تێدایە.