زووم..
تمەنى ئێرانى رۆژ لەدواى رۆژ زیاتر بێ بەها دەبێت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 10 ملیۆن تمەن مامەڵەى پێوەدەکرێت.
کاریگەریی هەڕەشە و سزاکانی ترەمپ لەسەر ئێران رۆژ بە رۆژ قورستر دەبێت و بە دابەزینی بەهای تمەن لەو وڵاتە قەیرانی ئابووری قورستر دەبێت.
رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران پێشبینی دەکات بەهاى هەر دۆلارێک لە مانگی داهاتوودا بگاتە زیاتر لە 110 هەزار تمەن.
لەدوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، تمەنی ئێرانی نزیکەی 35%ـی بەهاکەى بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا پاش ئەوەی رێبەری ئێران بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی بۆ دانوستانەکانی تاران لەگەڵ واشنتن راگەیاند، ئابووریی ئێران زیاتر شێواوە.
دابەزینی بەهای تمەن وایکردووە مووچەی کارمەندانی دەوڵەت و کرێکاران لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتوەتەوە و بەرپرسانی ئێران هۆشداری دەدەن لە ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندانی خەڵک.