43
زووم..
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە، هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناو دەبات و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات رێگری لەو تاوانانە بکات.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی تورکیا بۆ سەر ماڵێکی کۆبانێ کە بەهۆیەوە هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، نووسیویەتی، پێویستە حکومەتی کاتی دیمەشق بەرپرسیارێتیی کوشتنی هاووڵاتیانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە هەڵبگرێت.
لە پەیامەکەدا هاتووە، ئاگربەست لە تەواوی خاکی سوریا بووەتە پێویستی بۆ سەرخستنی قۆناغی راگوزەر بە ئاڕاستەی سوریایەکی سەقامگیری و پارێزراو.