60
زووم..
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە بۆردومانێکی سوپای تورکیادا لە کوبانێ نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤای کوردستان رایگەیاند، تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و سنوری هەموو یاسا نێودەوڵەتی و شەریعەتە ئاسمانییەکانی تێپەڕاندووە.
ئیدارەی خۆسەر دەشڵیت، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وایکردووە تورکیا تاوانەکانی دووبارەبکاتەوە.