37
زووم..
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە نۆی کانونی یەکەمی 2024 تاوەکو دوێنێ، 145 هەزار و 639 پەنابەری سوریی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
جەودەت یڵماز یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، تادێت ژمارەى گەڕانەوەى پەنابەرە سورییەکانی تورکیا زیاتر دەبێت.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاندووە، لە ساڵی 2017ـوە تائیستا زیاتر لە 885 هەزار و 624 پەنابەری سوریی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانی حکومەتى تورکیا، تائیستا نزیکەى سێ ملیۆن و 300 هەزار پەنابەری سوری لە تورکیا و باکووری کوردستان دەژین، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، ژمارەى پەنابەرە سورییەکان زۆر لەو رێژەیە زیاترە کە حکومەتی تورکیا باسیدەکات.