35
زووم..
زوومى سلێمانى گواستییەوە، لە ماوەى 10 رۆژى داهاتوودا کامێرا جێگیرەکانى نێوان شەقامى سەرەکى راپەڕین – تاسڵوجە دەکەونەوە کار.
زوومى سلێمانی دەڵێت، پێشتر کامێراکانى سەر شەقامەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاتوچۆى سلێمانیەوە هەڵگیرانەوە بەهۆى نزمى کوالێتیانەوە.
دەشڵێت، لە هەمان شەقام بە هەر دوو ئاراستە ١٤ کامێراى پێشکەوتووى یەک خاڵ دانراوە و هەندێکیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە و لە ماوەى ١٠ رۆژى داهاتوودا دەکەونە کار.
دەشڵێت، کامێراکان تەنها تیژڕەوى تۆمار دەکەن و بەستنەوەى قایشى سەلامەتى و بەکارهێنانى موبایل تۆمار ناکەن.