38
زووم..
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی گوتوویەتی، کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەئارادایە و ئومێدەوارن لە ئایندەیەکی نزیکدا حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێندرێت.
باسی هەناردەکردنەوەی نەوتیشیان کردووە، سەرۆکوەزیران باسی گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشەبودجە و رێزگرتن لە قەوارەی دەستوورییەکەی کردووە.