زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی ترەمپ دەڵێت، هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر خاک و بەرژەوەندییەکانیان بکرێت وەڵامى توندیان دەبێت بۆى.
ئیسماعیل بەقائی لە لێدوانێکیدا دوای هێرشەکانى ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان و هەڕەشەکانى ترەمپ لە ئێران، دەڵێت، نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بۆ ئێران هاوشێوەی لێدوانەکانییەتی، ئەوان هیچ نیازێکیان نییە ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بڵاوبکەنەوە و ئەوەی لە میدیاکاندا لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە ورد نییە، دەشڵێت، دوای ئەوەى بە وردی تاوتوێی دەکەن، وەڵامی نامەکەی ترەمپ دەدەنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، پێشهاتەکان خێران و پێویستە هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە هەبێت.
ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا هەرگیز بەڵێنەکانى خۆی نەبردووەتە سەر، چونکە واشنتن لەلایەک داوای گفتوگۆ دەکات و لە هەمانکاتدا سزای زیاتر دەسەپێنێت.