زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا لە باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژییەکی دیکەیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵن.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا خێزانێکیان بۆردومانکردووە کە لە ناوچەکەیەکی نێوان گوندی قومچی و برخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون، لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە باوک و دایک و حەوت منداڵ، دوو منداڵی دیکەشیان برینداربوون.
هەسەدە دەشڵێت، هەر لە بۆردومانەکەدا دوو کەسی دیکە برینداربوون و برینەکانیان سەختە، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەسەدە ناو و وێنەی سەرجەم ئەندامەکانی خێزانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
عوسمان بارکال عەبدۆ (باوک)
غەزالە عوسمان عەبدۆ (دایک)
ئاهین عوسمان عەبدۆ
دیجلە عوسمان عەبدۆ
دلۆڤان عوسمان عەبدۆ
یاسر عوسمان عەبدۆ
عەزیزە عوسمان عەبدۆ
سالیحە عوسمان عەبدۆ
ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ