44
زووم..
ژمارەی کوژراوانى تەقینەوەکەى دوێنێی پارێزگای لازقیەی سوریا گەیشتە 16 کەس و 18 کەسی دیکەش بریندارن.
ئاژانسی فرانس پرێس نوێترین ئاماری قوربانییەکانى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەنێو ئەو کەسانەى بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراون، پێنج ژن و پێنج منداڵ هەن.
دوێنێ ئێوارە تەقینەوەیەک لە گەڕەکی روملی لە پارێزگای لازقیە لە رۆژئاوای سوریا روویدا، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی داڕوخا، تا درەنگی شەو تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنی بریندارەکان و دۆزینەوەى قوربانییانى ژێر داروپەردوەکان بوون.