58
زووم..
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەنی هاوپەیمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردووە، لە15ـی ئەم مانگەوە ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن دەستپێکردووە، کە بەوردی ئامانجەکان دەپێکن لە سەرانسەری یەمەن.
ئاماژەی بوەشکردووە، هێرش بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئێران لەپێناو بەرگریکردنە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕێگەدانە بە کاری کەشتیوانی ئازاد کە حوسییەکان هەڕەشەی هێرشکردنیان بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسیکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، هێرشی سەر حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران ئەگەری هەیە بەردەوامبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک یان چەند هەفتەیەک.