زووم..
رۆژنامەى عەربی چاپی لەندەنى نوسیویەتى، سەرەڕاى هەوڵە بەردەوامەکان، هێشتا کێشەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە و چارەسەر نەکراوە.
بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە، بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتەکە، عێراق فشارێکى زۆری خستووەتە سەر هەرێمى کوردستان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوەند و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان، کە پێشتر سەربەخۆیانە ئەنجامیان داوە.
نزیکەى دوو ساڵ پێش لە ئێستا لە لایەن دادگاى ناوبژیوانى فەرەنسییەوە بڕیاری راوەستاندنى دراوە و دەستبەجێش عێراق و تورکیا بڕیارەکەیان جێبەجێکرد، رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، سەرەڕای ئەوەى بڕیارى هەناردەکردنەوەى نەوتەکە بەردەوامە، بەڵام لە رێگەى تانکەر و بە قاچاخ بردنیشی بۆ دەرەوەى سنوورەکان بەردەوامە و ئەو کۆمپانیایانەى کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە، داواى قەرەبووى ئەو زیانانە دەکەن کە لەماوەى راگرتنى نەوتەکەدا لێیان کەوتووە.