رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
ترەمپ بە حوسییەکانى گوت کاتتان هاتووە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتىهەڵمەتێکى فراوانى کردووە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکانى یەمەن، لە دەستپێکدا گوتوویەتى ئیتر کاتتان هاتووە دەبێت لە ئەمڕۆوە هێرشەکانتان رابگرن.ئەگەر وانەکەن دۆزەخێکتانبۆ تاو دەدەم کە هەرگیز نەتانبینیبێت.
میدیاکان بڵاویانکردووە هێرشێکى فراوان کراوەتە سەر سەنعاى پایتەختى یەمەن، ترەمپ لە تروس سۆشیاڵەکەى خۆی نوسیویەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانىئەمریکا هێرشى سەربازیی فران و بەهێزی کردە حوسییەکان ، دەیان شوێن کرانە ئامانج،
گوتیشى نزیکەى ساڵێکە هیچ کەشتییەکى ئەمریکی یان ئاڵای ئەمریکی پێوە بووبێت بە نۆکەندیسوێس و جەریاى سورو نۆکەندی عەدەن دا تێنەپەڕێوە، لە هەمان کاتدا هۆشداریی دایەوە بە ئێران کە دەبێت بە خێرایی هاوکارییەکانى بۆ حوسییەکان رابگرێت.
عەرەب
کێشەى بۆرییە نەوتەکەى کوردستان بەردەوامە
سەرەڕاى هەوڵە بێشومارو بەردەوامەکان، هێشتا کێشەى هەناردە کردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە کێشەى راگرتنەکەى دەربازینەبووە، کە نزیکەى دوو ساڵ پێش لە ئێستا لە لایەن دادگاى ناوبژیوانى فەرەنسییەوە بڕیاری راوەستاندنى دراوە.
رۆژنامەکە نوسیویەتى بۆ هەناردەکردنەوەىنەوت عێراق فشارى زۆری خستووەتە سەر هەرێمى کوردستان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوەند و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان کە پێشتر سەربەخۆیانە ئەنجامیان داوە.

جەریدە
واشنتن باڵێوزی ئەفریقیاى باشورى دەرکردو رایگەیاند رقى لە ترەمپ بووە
ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئەفریقیای باشووری بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر هەنگاوى نا و واشنتن ئیبراهیم رەسوڵ باڵیۆزی ئەو وڵاتەىناردەوە بۆ وڵاتەکەى خۆی، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، ئیبراهیم رەسوڵ کەسێکە رەگەزپەرستى پەرەپێدەدات، رقى لە ئەمریکا وسەرۆک ترەمپە.
بۆ ئەو مەبەستەش گوتەیەکى ئیبراهیمی ئاماژە پێکردووکە لە پێگەی برایتبارت گوتویەتى ترەمپ کار بۆ زاڵکردنى رەگەزی سپی دەکات.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و ئەفریقیاى باشوورى لەو کاتەوە بەرەو ئاڵۆزیی رۆشتووە کە لە دادگاى نێودەوڵەتىسکاڵای لە دژى ئیسرائیل و نەتانیاهۆی تۆمارکردووە.
ئیلۆن مەسکیش رایگەیاند، سپی پێستەکانى ئەفریقیاى باشوور قوربانى دەستى جیاکاریی رەگەزین و ستەمیان لێدەکرێت، رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووەئیدارەى نوێی ئەمریکا پرۆژەیەکی لەبەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانى ئەمریکا
لەگەڵ وڵاتانى دیکە و چاوەڕێش دەکرێت کاریگەریی لەسەر چل وڵات دابنێت.

عەرەبی جەدید
نیوزلەندا سەرقاڵی پرۆژەیەکە بۆسزادانى ئیسرائیل
پارتى سەوزی نیوزلەندا یەکێکە لەو پارتانەى نیوزلەندا کە بەئاشکرا پشتیوانى لە کێشەى فەلەستین دەکات.
پارتەکە دەڵێ، سیاسەتى نێودەوڵەتىدووفاقیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەیەدا دەکات، بە مەبەستى سزادانى ئیسرائیل لەبارەى
جەنگی غەزەوە نوێنەرانیان لە پەرلەمان پرۆژەیەکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەى بیخەنە بەردەمکۆبوونەوەى گشتى پەرلەمان بەمەبەستى دەنگدان لەسەرى.
ئەگەر بتوانن 61 دەنگی بۆ کۆبکەنەوە لەکۆی 123 ئەندامی پەرلەمان ئەوا دەتوانن سزاکان بکەنە یاسایی.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی مەیل
سیخوڕێک دەڵێ کاتی خۆیحکومەتی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە کۆڕۆنا لە تاقیگەیەکی ناو چینەوە دزەی کردۆتەدەرەوە
لۆرد ڤالەنس، کەسایەتییەکی ناو پارتیکرێکارانە ، دۆسیەیەکی نهێنی لەبارەی پەتای کۆڤیدەوە ئاشکرا دەکات، کە حکومەتەکەی
بۆریس دەیەویست بیشارێتەوە.
زانیارییە هەواڵگرییەکان گوتویانە ڤایرەسیئەو نەخۆشییە لە ناو تاقیگەیەکی وڵاتی چینەوە دزەی پێکراوە، وەزیرێکی سەر بە پارتی
کاریش دەڵێت، ئەو زانیارییانە بەوشێوەیە نیین و لەڕووی راستیی روداوەکەوە هیچ بەهایەکیاننییە. ئەو راپۆرتەی دەزگا هەواڵگرییەکە وەک کارێکی سیخوڕی داویەتی بە داونینگ ستریت،
کەوتۆتە دەستی رۆژنامەی مەیل. تێیدا دەردەکەوێت دەزگای هەواڵگری بە حکومەتی گوتووە،کە ڤایرەسەکە لەناو ئەو تاقیگە چینییەدا پەرەی پێدراوە.

تایمز
دەهەزار سەربازی ئاشتیپارێز دەنێردرێنە ئۆکراین
دوێنێ سێر کێیە ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیالە دیدارێکی ڤیدیۆییدا، کە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی یەکێتیی ئەوروپادا ئەنجامیداوە،
رایگەیاند، کە هێزێکی ئاشتیپارێزی دەهەزار سەربازی دروستدەکەن و دەینێرنە ئۆکراین،ئەو هێزە ناوی “هاوپەیمانێتیی خۆویستانە” دوو کەشتیی مینهەڵگرەوەی سەر بە
هێزی دەریایی پادشایی، کە لە ساڵی رابوردوووەوە نێردراون بۆ یارمەتیی هێزە دەریاییەکانیئۆکراین، دەبن بە ناوەندی مەشق پێکردنی ئەو سەربازانە و ئامادەکراون لەگەڵ وادەی دەستپێکردنی
ئاگربەستی نێوانی ئۆکراین و رووسیادا بنێردرێنە ئاوەکانی دەریای رەش.
گەڵف نیوز
پوتین پشتگیری لە ئاگربەستەکەیئۆکراین دەکات
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند،پشتگیری لە ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرایندا دەکات، بەڵام پرسیاری جدیشی لەوبارەیەوە هەیە،
یەکێک لەو پرسیارانەی ئەوەیە کە داخۆ دیدارەکەی لەگەڵ خودی ترەمپدا چۆن دەبێت.
ئەمە لێدوانی پوتین بوو پاش ئەوەی کە پێیگوترائەمڕۆ پلانە پێشنیازکراوەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەلایەن ستیڤ ویتکۆڤەوە دەبرێت بۆئەوەی
بگەیەندرێت بە دەستی بەرپرسانی رووسیا. پلانەکە دەگات بە روسییەکان و دەشزانن، کەواشنتن داوای راگرتنی بێ مەرجی ئاگری شەڕەکە دەکات.

ئۆرشەلیم پۆست
گفتوگۆی ئازادکردنی بارمتەکان گەشتووە بە چەقبەست
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رێنمایی داوەتە تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل سەبارەت بەوەی ئامادەکارییەکی زیاتر بۆدانوستانەکانی دەوحە بکەن.
لەسەر بنەمای پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاربکەن. بەگوێرەی ئەم پێشنیازە 11 بارمتەیدیکەی زیندوو ئازاددەکرێن، نیوەی بارمتە مردووەکانیش تەرمەکانیان دەگەڕێنرێنەوە.
رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بە پشتبەستن بە راگەیەندراوێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا نەتانیاهۆداوای لە گەورە یاریدەدەر و بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل کردووە، بەخێرایی بەدەم ئەم پێشنیازەوە بچن.
رۆژنامە تورکییەکان
قەرار
بانگەوازەکەى باخچەلی بۆ مەرامی سیاسیی نییە
سەمیح یاڵچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، بانگەوازەکەى دەولەت باخچەلی بۆ پەکەکە لەپێناومەرامی سیاسیی نەبووە. بەڵکو هەنگاوێکی سیاسیی پێویست بوو لەمەڕ گۆڕانکارییەکان.
راشیگەیاندووەسەرۆکی مەهەپە لە بانگەوازەکەیدا هیچ حساب و کتابێکی بۆ هەڵبژاردن یاخوود مانەوەیان
لە دەسەڵات لەگەڵ ئاک پارتیدا نەبووە. باخچەلی لە بەرپرسیارتێکی سیاسیی خۆی ئەو بانگەوازەکەى کردووە.
میللی گەزەتە
ژنانی بەساڵاچوو ژمارەیان لە پیاوانی بەساڵاچوو زیاترە
بەگوێرەى راپۆرتێکی نوێی دەزگای ئاماری تورکیا، لە تەواوی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان ژمارەى ژنانی بەساڵاچوو لە ژمارەی پیاوانی بەساڵاچوو زیاترە.
بە گوێرەىراپۆرتەکە ساڵی پار لە تەواوی تورکیا ژمارەى ژنانی بەساڵاچوو پێنج ملیۆن و 44 هەزار و 927 ژن بووە.
لە بەرامبەردا پیاوانی بەساڵاچوو چوار ملیۆن و 67 هەزار و371 پیاو بووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەى ژنانی بەساڵاچوو لە سەر ئاستی تورکیا و لەسەرئاستی تەواویپارێزگاکان لە پیاوانی بەساڵاچوو زیاترە.

کۆرکوسوز
ئیمامئۆغڵو بۆئەردۆغان: ئەوانەى پیلەکەیان کۆتاییهاتووە دەڕۆن و لەشوێنی ئەوان گەنجەکان دێن
ئەکرەم ئیمامئۆغڵوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی ئایندەى
سەرۆککۆمار، لەمیانەى کۆبونەوە جەماوەرییەکانی بۆ راگەیاندنی بە کاندیدبونی بۆهەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆمار لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئیتر لە تورکیا کاک کاتی گۆڕانکاریی و نوێبونەوەیە.
ئەمە یاسای ژیان و یاسای سیاسەتە ئەوانەى سەردەم و تەمەنیانبەسەرچووە دەڕۆن، لەکاتێکدا خۆی لە خۆیدا ئەردۆغان کۆتا خولێتی، تەمەنی بەسەرچووە ئیتر سەردەم سەردەمی گەنج و سەردەمی ئەکرەمە.
دۆغرو خەبەر
17ئەندامی شارەوانی جەهەپە رەوانەى زیندان کران
بە تۆمەتی هاوکاریی دارایی بۆ رێکخراوە قەدەغەکراوەکان 34 ئەندامی دوو شارەوانی جەهەپە لە ئیستانبوڵ دەستبەسەرکرابوون. لەپاش لێکۆڵینەوەیان 17 کەسیان بەبڕیاری دادوەر رەوانەى زیندان کران.
رۆژنامە فارسیەکان
روزگار
ئەشکەوتی سەهۆڵانی مەهاباد تەمەنی 70 ملیۆن ساڵە
ئەشکەوتی سەهۆڵان، دووەم گەورەترین ئەشکەوتی ئاوییە لە ئێران و لە لیستی میراتی نەتەوەیی و سروشتیی ئێراندا تۆمار کراوە.
دەکەوێتە 42 کیلۆمەتری شاری مەهاباد و لە ساڵی 1999ـەوە میوانداری لە گەشتیاران دەکات.
تا ئێستا نزیکەی دوو هێکتار لە ئەشکەوتەکە دۆزراوەتەوە کە درێژایی رێڕەوی وشک 250 مەتر و رێڕەوی ئاوی 300 مەترە. قووڵاییەکەی لە نێوان 22 بۆ 62 مەتردایە.
تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە تەمەنی 70 ملیۆن ساڵە و دەریاچەیەکی قووڵ و روونی تێدایە. بەهۆی نەبوونی رووناکی، هیچ رووەکێک لە ئاوەکەدا ناڕوێت.
ئەبرار
دارستانەکانی زاگرۆس رۆژانە تووشی قاچاخی دار دەبنەوە
ئاژانسی تەسنیم لە راپۆرتێکدا باسی لە چاندنی 12 ملیۆن نەمام و قاچاخچێتی دار لە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرپرسانی پەیوەندیدار، پلانی چاندنی یەک ملیار دار لە ئێراندا دانراوە، کە پشکی سنە 12 ملیۆن نەمامە. تا ئێستا سێ ملیۆن نەمام بەرهەم هاتووە و دابەش کراوە.
بەڵام، بەرپرسان هۆشداریدەدەن کە قاچاخچییەکان زیانیان بە دارستانەکانی زاگرۆس گەیاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکان دەڵێت، رۆژانە رووبەڕووی قاچاخی دار دەبینەوە.
ساڵی رابردوو سێ ملیۆن نەمام چێنراوە و ئەمساڵیش تا ئێستا 886 هەزار نەمام چێنراون. بڕیارە دوو ملیۆن و 200 هەزار نەمامی دیکەش بە خۆڕایی دابەش بکرێن.

ئەترەک
ئەگەر جێبەجێککردنی یاسای حیجاب ببێتە هۆی تێکچوونی حکومەت دەبێت رابگیرێت
مەحمود نەبەویان، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان، رایگەیاند، کە گرنگترین بنەما لە حکومەتی ئیسلامیدا، پاراستنی هێزی دەسەڵاتە.
گوتیشی، ئەگەر هەنگاوێک وەک جێبەجێکردنی یاسای حیجاب، ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی و لاوازکردنی دەسەڵات، ئەوا ئەو هەنگاوە پووچەڵ دەبێتەوە و نابێت جێبەجێ بکرێت.
دەشڵێت، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ناسراو بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەو توندڕەوانە بوونە هۆی گرژییەکان.
ئاگاه
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: ئێران له لێواری چەکی ئەتۆمییه، بەڵام دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئیسپانی رایگەیاند، له ئێران دۆخێکی تا رادەیەک کۆنترۆڵکراومان هەیە، بەڵام لە ئێران له لێواری ئەوەدایە بگاتە ئاستی چەکی ئەتۆمی.
گرۆسی ئاماژەی بەوە کرد ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمیی “زۆر گەورە و فراوانی” هەیە و یۆرانیۆم تا ئاستی نزیک لە بەکارهێنانی سەربازی پیتاندووە.
هەروەها گوتی، کە ئێران لە مێژووی چالاکییە ئەتۆمییەکانیدا هەوراز و نشێوی هەبووە و پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی نەبووە.