44
زووم…
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانە.
لە راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی حکومەتدا هاتووە، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باس لە خۆئامادەکردن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و شێوازی مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رووداوەکان دەکەن.
پێشتریش زووم لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیبووی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ئەو پۆستانەی یەکێتی لە حکومەتدا دەیەوێت، لەگەڵ دەرئەنجامی کۆبوونەوەی شاندەکانی هەردوو حزب کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیان داوە.