فلیک یارییەکەى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە قورس دەزانێت و ئامادەبوونى یانەکەشى بۆ یارییەکە راگەیاند.
لە کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى تایبەت بە یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگا، هانسى فلیکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، یارییەکى قورس دەبێت، بەڵام زۆر باش ئامادەن و تیپەکەیان لە تەواوى سەرنجى خۆیدایە.
فلیک ستایشى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و گوتى: ئەتلەتیکۆ تیپێکى ناوازەى هەیە، نەک هەر 11 یان 14 یاریزان، بەڵکو تیپێکى کامڵیان هەیە و لە توانایەکى جەستەیى نایابدان و لە 100% ئامادەن، یاریزانى زۆر شارەزاى هەیە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یانەیەکە ئەگەر لە بەرامبەریدا هەڵە بکەیت دەتوانێت سزات بدات، هەر بۆیە پێویستە بەرگرى بکەین لە دژیدا.
فلیک رەتیکردەوە هیچ شتێک لەسەر لێدانە یەکلاکەرەوەکەى جولیان ئەلڤارێز بەرامبەر ریاڵ مەدرید بڵێت و دەڵێت: هیچ کۆمێنتێکم لەو بارەیەوە نییە.